وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قوتابییانی لە قوتابخانەكان لە رۆژی ئاڵای كوردستان لە رێكەوتی 17/12/2025 راگەیاند.
بە نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی د. ئالان حەمەسەعیدی وەزیری پەروەردەی لەسەر و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، شێوازی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لە رۆژی ئاڵای كوردستان روون كراوەتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە “بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ڕێکەوتی 17ی 12ی 2025 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار كراونەتەوە”.
ئاماژە بەوەشدراوە “لەو رۆژەدا سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان، کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان دەكرێت، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت”.
ساڵانە لە رۆژی ئاڵای كوردستان لە ڕێكەوتی 17ی 12 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان مەڕاسیمی تایبەت ئەنجام دەدرێت، لە قوتابخانەكانیش لەلایەن قوتابییانەوە چەندین چالاكی بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم رۆژە ئەنجام دەدرێت.
وێنە: نووسراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان لە رۆژی ئاڵای كوردستان:-


