الكتابە هی انصف المراتب بعد الخلافە ئیمام عەلی
خەسرەو پیرباڵ
پرۆسەی نووسینی مێژوو بە شێوەیەكی گشتی، میكانیزمێكی تایبەت و پێویستی پێش هەموو شتێك بە خۆشەویستی و دڵبڵندی و نیەتپاكی و دڵپاكیەكی زۆر هەیە، جگە لەوەش پێویستی بە تێڕوانین و بۆچوونی – مێژوونووسەكە – هەیە.
یەكێك لە پێناسە و ماهیەتی ئەكادیمی و باوەكانی مێژوونوسین، پرۆسەیەكی وردی نووسینەوەی ڕووداوەكانی ڕابردووە بە شێوەیەكی گشتگیر بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە وانە و پەند و هەلچە گەورەكان وە بەتایبەتی ئەو ڕووداوە كارەساتیانەی كە وڵات و میللەت و مەملەكەت و زمان و فەرهەنگیان تێكشاندووە و هەموو وڵات تێیدا زەرەرمەند بوونە.
لێرەدا، دەمە وێت سنووری مەبەست و هۆكاری هاتنەكایەم دیاری بكەم، كە مەبەست لە نووسینەوەی مێژووی دەوڵەمەند و پڕ شانازی و كۆنی قەڵای هەولێر و ئیمارەتی ئربل و مێژووی مرۆڤایەتی لە كوردستانی عیڕاق و تایبەتمەندی شاری هەولێر و مێژووە پڕ لە شانازییەكەمانە.
ساڵانێكە خەریكی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی چەند سەرچاوە و بەڵگەنامە و كتێبی گرینگم لەسەر مێژووی مەملەكەت و قەڵای هەولێر، وەكاتێك مزەفەرنامە -م نووسی و وە یەكێك لەو دەستنووسە مێژووییە گرینگانەی كە ون ببوو(كتاب التنویر فی مولد السراج المنیر)م لە مەغریبی عەرەبییەوە هێناوە قەڵای سەربەرزی هەولێر، ڵەگەڵ چەند وێنە و بەڵگەنامەی جیاجیای مێژوویی هەولێر و ئیمارەتی ئربل هەموویانم لە چەند كتێبێكدا بەچاپگەیاند و بڵاوكرانەوە. ئەوكات گەلێك لە كتێب و بڵاوكراوەكان وە تاوەكوو هەموو كتێبەكانی مەنهەجی قوتابخانە و زانكۆكان، مێژووی ئەو سەد ساڵەی هەولێریان بە بەتاڵی هێشتبووە، مەبەستم ئەو سەد ساڵی پێش داڕمان و لەناوچوونی خیلافەتی عەباسییەكانە. هەموو ئەو كتێب و سەرچاوانە بە شێوەیەكی سیستەماتیك مێژووی ئیمارەتی ئربل و حوكمی ئەتابەگیەكانی هەولێر و موسڵیان ئاماژە پێنەدابوو، هەتاوەكوو هەندێك لەومێژوونووسانەی شاری هەولێریش كەوتبوونە هەمان (هەڵە مێژووییەكانی) دووژمنانی مێژووی هەولێر و شانازیە – مرۆییەكان و فەرهەنگی پێكەوەژیانی میللەتی هەولێر.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم كە تایبەتمەندی (نووسینی مێژووی هەولێر و قەڵاكەی ) دیاری بكە م و لە دەرەوەی سنوور و پێناسە و پرۆسە ئەكادیمیەكانی نووسینی مێژوو – بەیان بكەم.
نووسینەوەی مێژووی قەڵای هەولێر و هەڵدانەوەی ئەو بارە قوورسە – پڕ لە جەنجاڵییە، پێویستی بە مێژوو نووسی و لێكۆڵینەوە ی وورد و كەسی پاك و ڕۆشنبیر و نیشتیمان پەروەر هەیە، پێویستە نووسەر و ئەو كەسەی كار لە سەر مێژووی هەولێر دەكات، دڵی پڕ لە خۆشەویستی و موحەبەت و ئیمان و لای خودای هەبێت، نەوەكوو بێن وەكوو بەبەغا و تووتی و هەمان ئەو حیكایەت و زانیاریە هەڵانە دووبارە بنووسنەوە لە بەرگێكی كتێبی نوێدا. ناوی لێ بنێت مێژووی هەولێر.
نووسینی مێژووی هەولێر، پێش هەموو شتێك پرۆسەی نووسینەوەی بیر و عەقیدەیەكی ئینسانی و ئیمانی و دەرخستنی هەق و شیكردنەوەی فەرهەنگی دەوڵەمەندی شارستانیەكی مرۆیی گەورەی مەملەكەتێكە.
دەبێت كاتێك ئاماژە بە سەرچاوەیەكی عەرەبیی دەكەیت، بۆچوون و لێكدانەوەی خۆشت هەبێت، نابێت بكەویتە ناو هەمان ئەو هەڵە و تەللە مێژووییانەی مێژوونوسە عەرەبانەی كە پێشتر لە سەر هەولێر نووسراون.
ساڵی رابردوو لە كتێبخانەی التفسیر – دوو كتێبی دکتۆر حسام داود خدر الاربیللی – م كری و خوێندمەوە، (الترك او التركمان فی خمسە بحوث اكادیمیە) و (ئربل تحت الانصار)، كە دەبوایە هەردوو كتێب تەنها یەك كتێب بێت. چوونكە هەمان شێواز ز مێتۆد و عەقلییەت و دووبارەكردنەوەی هەڵەكانی مێژوونووسەكانی پێشتری كردوە.
دیارە لە مەملەكەتی ئێمەدا – ڕەخنە و شیكردنەوە بۆ كتێب نیە – چەند حزبێكی سیاسی توركمانی و چەند كەسێك وە بە بێ ئەوەی ئەو كتێبە بخوێننەوە، لە هەڵمەتێكی ستایش و دەستخۆشی لە و دوو كتێبە و بە بێ ئەوەی كەسێك بێت بزانێت دکتۆر حسام داود چی نووسیوە و چی بڵاوكردۆتەوە.
بەندە هەروەكوو خەڵكی مەملەكەت دەمناسن، ناتوانم لە ژیانی دوونیا و لە گەڵ عەبدەكانی خودا، راستگۆ بم بەڵام لە گەڵ خەڵك مونافیق و دوو ڕوو و دڵپیس، لەبەر ئەوە هاتوومەتە كایەوە و بۆچوونی خۆم وەكوو مێژوونووسێكی – هەولێری دەرببڕم.
پێشەكی دەستخۆشی لە دکتۆر حسام داود دەكەم بۆ ماندووبونی بە نووسینی چەند سەرچاوەیەكی كۆن كە لەسەر مێژووی هەولێریان نووسیوە، بەڵام بە خوێندنەوە ئێمە ئەو كتێبانەی بەڕێزیان، مێژوو یان نووسینەوەی مێژوو نیە، بەڵكوو (جامع التواریخ) ە نووسینەوەی سەرچاوە كۆنەكانە و وە بەداخەوە دووبارە نووسینەوەی هەموو ئەو هەڵە مێژووییانەیە كە خەڵكی حاقید و دووژمن لەسەر میللەتی هەولێر و سەركردە قارەمانەكانی ئیمارەتی ئربل و ئەتابەگیەكانیان نووسیوە.
بە درێژایی خوێندنەوەی ئەو كتێبانە، خوێنەر نازانێت، بۆچوونی خوودی(دکتۆر حسام داود) چییە لەسەر ئەو حیكایەت و زانیارییانە. كاتێك مێژوونوس یان نووسەر باس لە ڕووداوێك یان زانیارییەكی گرینگ دەكات، ئەرك و واجبێكی ئەخلاقیشە، تێبینی و بۆچوون و لێكدانەوەی خۆیشی بەیان بكات.
نووسەر كەوتۆتە نێو هەڵەی زۆر گەورەی مێژوویی وە دووبارە ئەو زانیاری و حیقد و دووژمناریەی مێژوونووسە عەرەبانەی دووبارە پەخش بڵاوكردۆتەوە، كە بە بۆچوونی بەندە، نەدەبوایە كە سێكی بەرێزی وەكوو مامۆستا حسام داود كە پیاوێكی ناسراو لە خانەوادەیەكی بەڕێزی پایتەختی هەرێمی كوردستانە و باش ئاگاداری مەسەلەكانە، نەدەبوایە ئەو ناحەقیانە دووبارە بكاتەوە.
نووسەر زۆر زانیاری و مەسەلەی وەكوو خۆی نووسیوەتەوە، بەڵام ئەوەی زۆر گرینگە كە من پێم وایە بە لێكدانەوە و مەنتیقی مێژوویی و مرۆڤایەتی سەركردەكانی وەكوو سەلاحەدین ئەیوبی و سوڵتان مزەفەرەدینی گۆگبورو و بە گشتی سەركردەكانی سەردەمی ئەتابەگیەكان، شایستەی ئەوە نین ئێمە، بكەوینە ناو هەمان هەڵە مێژووییەكان.
نموونەكان:
لە كتێبی ئربل تحت الانصار: لاپەڕە 83 هاتووە باس لە مردنی سوڵتان مزەفەر دەكات، ئێمە لە مزەفەرنامە(كە لە بەر هۆكاری زۆر تایبەت كە تەنها دکتۆر حسام داود دەزانێت) كە نە ناوی مزەفەرنامە وە ناوی (مزەفەرەدیین گووگبوری – دکتۆر عبدالقادر احمد تولەیماتی – لە هەردوو كتێبەكانی خۆی نەهێناوە وە بە هیچ شێوەیەك ئاماژەی پێنەكردوون، لە شوێنێك بیستم كە گوایە(كتێبی تولەیمات) لە كتێبەكانی گەشتیارییە عەرەبەكانە – ادب الرحالە -!!! ئەوە چ بەڵایەكی گەورەی هەندێك لە هەولێرییەكانە!!؟
ئێمە لە سەرەتای نووسینی مزەفەرنامە – بە نامە پەیوەندیمان بە گۆرستانی نەجەف كرد (وادی السلام) داوای زانیاریمان كرد، پاش ساڵێك وەڵامێكی فەرمیمان بۆ هاتەوە وە لە ڕۆژنامەی هەولێر و كتابی مزەفەرنامە – بڵاومانكردوە: حەوزەی عیلمی و ئیدارەی قەبرستانی وادی السلام – دەلێت بەهیچ شێوەیەك ئاسار و شوێن و ناوی قەبرێك بوونی نیە بەناوی سوڵتانی ئربل و مزەفەردین عەلی كچووك.
دکتۆر حسام هاتووە لە كتێبەكانی هەمان ئەو هەڵانەی دووبارە كردۆتەوە، شوێنی مرد و قەبری بردۆتەوە مەككە.
لە لاپەڕە 88 ی كتێبەكە هاتوو: باس لە سەرچاوەی – ابن الجوزی – دەكات كە چۆن سوڵتان مزەفەر كلیلی قەڵا هەولێری تەسلیمی خەلیفەی بەغدا كردووە، ابن الجوزی بێ شەرمانە و دوور لە هەموو ڕاستیەك باس لەو رۆژە دەكات كە مزەفەرەدین لە بەغدا بووە. بەڵام ئەو باش میر و پاشای هەولێر بناسێت، دەزانێت كە سوڵتان مزەفەر سەری تەنیا بۆ خودا هیناوەتە خوار و دەستی كەسی ماچ نەكردووە و هەرگیز كلیلی قەڵای هەولێر تەسلیم نەكردوە.
لە كتیبی دوووەم: الترك و التركمان – لاپەڕە 96 هاتووە: نووسەر هەمان هەڵەی نووسەرانی تری دووبارە كردۆتەوە، ئیمارەت، ئیمارەتی ئربل بووە، ناوی ئیمارەتی ئەتابەگی نەبووە. باشترین سەرچاوە دکتۆر محەمەد الصقار بووە كە كتیبێكی هەیە بە ناوی(امارە ئربل).
لە هەموو بەشەكان هەمان سەرچاوە كۆنەكانی دووبارەكردۆتەوە بێ ئەوەی ڕەچاوی قۆناغە مێژووییەكان بكات.
لە لاپەڕە 244 دكتۆرحسام داود باس لە یەكچوونی ناولێنانی علی مستەفا ئەتاتورك و سوڵتان مزەفەر دەكات، لە ساڵی 1914 نازناوەكە دراوەتە ئەتاتوورك، لە كاتێكدا، لەبەر ئازایەتی و قارەمانبوونی سوڵتان مزەفەرەدین لە شەڕی حتتین – سوڵتان سەلاحەدین ئەیوبی نازناوی (گورگەشینی) لە خۆشەویستی بەخشیوەتە میری ئربل.
بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ڕۆڵی سوڵتان صلاح الدین بكات و وەكوو خۆی نووسیویەتی (دووبارە ئێمە نازانیین ڕۆڵ بۆچوون و بیروباوەڕی دکتۆر حسام داود چییە لەسەر خاڵەكان!؟
لە كۆتاییشدا لە لاپەڕە 190 كتێبی ئربل تحت انصار – دکتۆر حسام داود، ئاگادارییەكی بڵاوكردۆتەوە كە خەریكی كتێبێكە بە ناونیشانی (القال و القیل فی سوڵتان اربیل(القصە متیر للجدل) 549هیجری -630 هیجری. لێرەشدا پێم وابێت، كاك حسام داود هەڵە دەكات، تەنانەت ناونیشانەكەش لە مێژوو و حورمەت و ناو و قارەمانیەتی و شناسنامە و ئینتمای سوڵتان مزەفەرەدین كەم دەكاتەوە، دووبارە شك و قال و قیل دەخاتەوە مێژووی پڕ لە شانازی میری گەورەی ئیمارەتی ئەربیل.
دووبارە دکتۆر حسام داود بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر كتێبە مێژووییەكانی ئەو ساڵانەی دووایی و دەرەنجامە گرینگەكان و بەڵگەنامەكانی لەدایكبوون و حوكم و دراوو و حوكم و شوێنی قەبری ژنی و خۆی و مەزاری سوڵتان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دووبارە دەكەوێتەوە نێو هەڵەمێژوویەكانی ڕابردوو.
لەكۆتاییدا، دەمەویت ئەوە دەربخەم، كە نووسینەوەی مێژووی ئیمارەتی ئەربیل و شاری قەڵا و منارەی المزەفەرییە و شارستانی هەولێر و هەولێرییەكان، پێویستی بە مێژوونوس و نووسەر و لێكۆڵەری شارەزا و دڵبڵند و دڵپاك و مەنتیقی هەیە، دەبێت میژوونووس بە مەنتیق و لێكدانەوەی كەسایەتیە گەورەكانی ئەو سەردەمە زێڕینەوە بیربكاتەوە و لێكدانەوە نوێمان هەبێت. دەبێت مێژوونوس بیرو بۆچوونی خۆشی بەیان بكات و بە مەنتیق و خوێندنەوەی تایبەتی خۆی هەبێت، ئەوەی من لە كتیبەكانی حسام داود نایانبینم.
هەولێر لە 22 -1 -2022
Pirbal@hotmail. com