رۆژنامەی ھەولێر

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی و دووسبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “سبەی چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە (3 و 4 کانوونی یەکەمی 2025) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند “هاوکات هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ( 1/7/2024 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.