خانمێكی چینی له‌ ئۆڵمپیكی زستانه‌ی په‌كین كارێكی سوڕهێنه‌ری ئه‌نجام دا

كێبڕكێیه‌كانی ئۆڵمپیكی زستانه‌ تا دێت زیاتر گه‌رمتر ده‌بێت
كێبڕكێیه‌كانی ئۆڵمپیكی په‌كین به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ دوایین رۆژی كێبڕكێیه‌كاندا خانمێكی چینی مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا و کچێکی چینی بە نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشا.
چین لە ئۆڵمپیکی زستانە لە پێشبڕکێی بیگ ئایەری سەربەست مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا و کچێکی چینی بە نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشا.
ئایلینی جۆ کچەوەرزشوانی چینی لە پێشبڕکێی بیگ ئایەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێداڵیای زێڕی لەملکرد، کچە ١٨ ساڵانەکە کە لە ئەمریکا لەدایکبووە لە هەوڵی سێیەمیدا ٩٤،٥ خاڵی بەدەستهێنا و بە کۆی گشتی ١٨٨،٢٥ خاڵی کۆکردەوە و پلەی یەکەمی پێشبڕکێیەکەی بەدەستهێنا.
تیس لیدۆ کچە وەرزشوانی فەرەنسیش مێدالیای زیوی بردەوە و ١٨٧،٥ خاڵی کۆکردەوە و ماتیلدا گێرمۆ خانەم وەرزشوانی سویسراش مێدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا و ١٨٢،٥ خاڵی کۆکردەوە کە ئەو کچە وەرزشوانە رۆژی لەدایکبوونی بوو لە یەکەم رۆژی تەمەنی ٢٢ ساڵی دەستکەوتێکی گرنگی بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی رکابەرییەکانی هۆکی سەر شەختەی ئۆڵمپیکی زستانەی پەکین کەنەدا رووبەڕووی ئەمریکا بووەوە و هەردوو هەڵبژاردە رکابەرییەکی بەهێزی یەکتریان کرد.
دواجار خانمانی کەنەدا یارییەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە خانمانی ئەمریکا بردەوە.
کەنەدا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش ئەمریکای دووەم دەبینرێت.

ھەواڵی زیاتر