وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لەنێوان هەردوو شارەدێی ئاغجەلەر و ئاشتی، 450 تا 500 پارچە ئاسنی تاوەرەکانی هێڵی (133KV)ی بازیان و ڕانیەیان لێکردووەتەوە و دزیون.
بڵاویشی كردۆتەوە: ئێستا تیمەکانی کارەبای سلێمانی دەستیان بە دانانی ئاسنی نوێ (ئەنگل لاین) بۆ تاوەرەکان کردووە.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەش دا كە: لایەنی پەیوەندیدار لە لێکردنەوە و بردنی ئەو پارچە ئاسنانە ئاگادار کراونەتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو هێرشكرایە سەر وێستگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا وەستێنرا و پێدانی وزەی كارەبا لە زۆربەی شارەكان بەڕێژەیەكی زۆر كەمكرانەوە.

