رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی تەشریعی نیشتمانیی عێراق کرد

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەشریع کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە زیاد ئەلجەنابی، سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی تەشریعی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەگشتی کرا و بیروڕا لەبارەی پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کران.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان، هەروەها باس لە چۆنیەتیی بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسیی کرا.