به گوژمه‌ی زیادتر له ملیارێك و دوو سه‌د و حه‌فتا و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی، دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قام له پارێزگای دهۆك له شارۆچكه‌ی ‘ته‌ناهی’ جێبەجێكرا، هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردن له شارۆچكه‌ی ‘بلێی’ی سه‌ربه قه‌زای سۆران جێبه‌جێكرا.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگواری له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیادتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی و ئادانكاری هاتوجۆ بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران، دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قامی ناوخۆیی و كۆڵان له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ناهی جێبه‌جێكران.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی له كه‌رتی ١٠ ی دلب له سنووری شاره‌وانی ته‌ناهی، به گوژمه‌ی سه‌د و حه‌ڤده ملیۆن و سێ سه‌د و نه‌وه‌ت و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی فرۆشتنی زه‌ویی شاره‌وانی جێبه‌جێكرا.
هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری شاره‌وانیی ته‌ناهی، به گوژمه‌ی حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن و حه‌وت سه‌د و دوازده هه‌زار دیناری عێراقی له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدان جێبه‌جێكرا.
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ناهی جێبه‌جێكراون.
هاوكات به گوژمه‌ی زیادتر له سێ سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌ت گوزاری قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له شارۆچكه‌ی بلێ جێبه‌جێكرا.
به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی له شارۆچكه‌ی بلێ له قه‌زای مێرگه‌سۆر جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی سێ سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران جێبه‌جێكرا، كه به‌یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی سنووری ئه‌و شاره‌وانییه دانده‌نرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی قیرتاوكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆیه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی، بۆ گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی و به‌و گوژمه‌یه كۆڵانه‌كانی ناوشار قیرتاو ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێریش، به به‌كار هێنانی سێ سه‌د تۆن قیر، ژماره‌یه‌ك كۆڵان و شه‌قامی شاری هه‌ولێر نۆژه‌ن و قیتاوكرانهوه.
پاشخان:
به‌پێی داتا و ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٥، له‌وماوه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قام و قیرتاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه.

