سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له سه‌رۆك و ئه‌ندام و سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌ی مینا له خولی نایابی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له گه‌ڕی 20ی خولی نایابی عێراق به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی مینای برده‌وه.
دوای یارییه‌كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بە بۆنەی بردنەوەی یانەی وەرزشی هەولێر لە یارییەكه‌دا و لە چەند یارییەکی ڕابردووی خولی نایابی عێراق، پیرۆزبایی لە پارێزگاری هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سه‌رجه‌م یاریزانانی یانەی وەرزشی هەولێر کرد.
یانه‌ی هه‌ولێر 6 یارییه له‌سه‌ریه‌ك دووچاری شكست نه‌بۆته‌وه و ته‌نیا له یه‌ك یارییدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌رخ یه‌كسان بووه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (قاسم، سامه‌ڕا، نه‌فتی میسان، نه‌ورۆز و مینا) بردووه‌ته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا له خولی نایابی عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له ڕیزبه‌ندی 12ی یانه‌كان دێت.