رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا، شایستەی دارایی بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازیی خەرج دەکات

شەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕی 442 هەزار و 514 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 42 دەرچووی بەرنامەی تواناسازیی خەرج دەکات.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، دەرچووانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە، پێویستە لە ڕێکەوتى (2025/12/1) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتیى تواناسازیى بکەن، بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى، بە پێى لینکى هاوپێچ کە بریتیە لە ناوى سوودمەندان.
تێبینی؛
-دەرچووى تواناسازى پێویستە پاسۆۆرت (ئەسڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت.
-ئەگەر بریکارەکەى ئامادەبوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت (ئەسڵى و کۆپى) کاندید و بریکارنامەکەى (ئەصڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى بهێنێت.