رۆژنامەی ھەولێر

حەمە هاشم كارە تازەكانی نمایش دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

هونەرمەندی شێوەكاری كورد حەمە هاشم، پێشەنگایەكی تایبەت لە سلێمانی كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشت رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، پێشەنگا هونەریەکی تایبەتی کردەوە بۆ هونەرمەندی كورد حەمە هاشم.
حەمە هاشم هونەرمەندی شێوەكاری كورد بە “هەولێر”ی گوت، پێشەنگاكە لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی سەعات 11ی بەیانی دەكرێتەوە و تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
حەمە هاشم لە چەند مانگی رابردوو چەند كارێكی لە پیشانگایەكی هونەری لە شاری كراكۆفی پۆڵەندا نمایش كران، كە بووە مایەی سەرنجی پۆڵەندییەكان؛ ئەم مانگی حازریەش، پێشەنگایەكی تری بە ناونیشانی “یادەوەریی بەرد” لە هەولێر كردەوە، كە تێیدا چەندین داهێنانی هونەریی پێشكەش كردبوو.
حەمە هاشم توێژەر و هونەرمەندی شێوەكاری كورد خاوەنی چەندین كاری شێوەكاریی ناوازەیە؛ ئەو هونەرمەندە بەناوەخاترانی یەكێك لە كتێبەكانی بە ناوی “ڕۆدان”، لە ئیتاڵیا مەدالیایەكی زێڕینی پێ بەخشرا.