رۆژنامەی ھەولێر

کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە حزمەتگوزارییەکانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو

لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، بە سەرپەرشتی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتى و بە ئامادەبونی سەرۆکانی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەزیر و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حکومی و حزبی، کۆبوونەوەیەکی فروان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان حزب و حکومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتیی و دەرەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و دەستخۆشی لە لایەنەکان کرا لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونەکانیان.

هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتری نێوان حزب و حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان کرایەوە و تیشک خرایەسەر سەرجەم ئەو کار و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.