رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر ، سەردانی گەلەریەکی فۆتۆگرافی دەکات

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2025.11.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كار و ئەركە هونەرییەكانی، بە یاوەری فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر، سەردانی گەلەری فۆتۆگرافی مەحمود هەولێرى كرد.

دواى بەسەر کردنەوەى گەلەریەكە و وێنەکانی، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە مەحمود هەولێرى کرد و ڕۆڵ و كارە هونەرییەكانی بەرز نرخاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.