رۆژنامەی ھەولێر

نمایشی کۆمەڵێک تابلۆی نەبیندراوی هونەرمەندی کۆچکردوو ” قەرەنی جەمیل”

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/11/26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر، و ژمارەیەکی بەرچاوو لە هونەرمەندانی شاری هەولێر، لە گەلەری “قەرەنی جەمیل” نمایشی کۆمەڵێک تابلۆی نەبینراوی هونەرمەندی شێوەکاری دیاری شاری هەولێر کۆچکردوو “قەرەنی جەمیل”ی کردەوە، کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێکخرابوو.

دوای بەسەرکردنەوەی تابلۆکان و گەلەریەکە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند کرد و کارە هونەرییەکانی هونەرمەندی لە نێوەندی هونەری شێوەکاری کوردی بەرز نرخاند.