رۆژنامەی ھەولێر

لیژنەی داكۆكی داوای ئازادكردنی رۆژنامەنووس كاروان كەلاری دەكات

لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، ئاماژە بە راگەیاندنی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكا ، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستگیركردنی لەناكاوی رۆژنامەنووس كاروان كەلاری ئەندامی سەندیكاكەمان لەلایەن هێزێكی ئەمنی بەدەر لە رێكارە یاسایی و پێشێلی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ ، دەردەبڕێت.
هەروەها داوا دەكات شوێن و لایەنی دەسگیركردنەكەی ئاشكرا بكرێت و تەواوی ئاسانكاری بۆ هاوپیشەمان كاروان كەلاری بكرێت تاوەكو دەستی بگاتە هەموو مافە یاساییەكانی و بەزوویش ئازاد بكرێت.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان

٢٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٥