رۆژنامەی ھەولێر

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای سۆراخی ڕۆژنامەنوس کاروان کەلارێ دەکات.

دوای ئەوەی هەواڵی ئەوەمان پێ گەیشت ڕۆژنامەنوس کاروان کەلاری لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەوە لە گەرمیان بردراوە بۆئەوە مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لەڕێگەی نوسینگەی گەرمیانی مافی مرۆڤ بەدواداچونی کرد لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان و سەندیگای ڕۆژنامەنوسان لە سنورەکە
بەڵام تاوەکو ئێستا بەڕەسمی وەڵامیان نەداینەوە بۆیە پێویستە هەرچی زووە زانیاری لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بەکەس و کارو ڕای گشتی بڵێن .
وەک دەستەش بەردەوام دەبین لەبەدواداچون و سۆراخ کردنی لەنزیکەوە چاودێری دەکەین.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١١/٢٦