رۆژنامەی ھەولێر

ئەمڕۆ لە پایتەخت چوار کورتە فیلم نمایش دەکرێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یەکەم چالاکیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی سینەما، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ـی ئێوارە چوار کورتە فیلم لە چوارچێوەی وەرزی زستانەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە ئێمپایەر سینەما نمایش بکرێت.

“شاخەوان مستەفا” بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر، لە بارەی نیشاندانی ئەو کورتە فیلمانە و دەستکردنەوە بە چالاکییە هونەرییەکانیان بۆ “هەولێر” دەڵێت: ماوەی مانگێک بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەشداری هێزە کوردییەکان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کارە هونەرییەکانمان وەستاند، ئەمڕۆش وەک دەسپێکی وەرزی زستانە جارێکیتر پایتەت چوار کورتە فیلمی گەنجانی نیشتمان لەخۆوە دەگرێت، کە گێڕانەوەی سەربوردەی ژیان و گوزەرانی تاکێکی ئەم کوردستانەیە بووەتە کەرەستەی فیلم، بۆیە ئەمڕۆ هەموومان لەو چالاکییەدا بەشداردەبین و میوانانیش دەتوانن بەخۆڕایی بەرهەمەکانمان ببینن.