چواس خالید – هەولێر
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و به گوژمه‌ی دوو سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی، شه‌قامه تێكچووه‌كانی شاری سلێمانی قیرتاو و نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه به نایاسایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خۆ ڕێكخستنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له ڕابردوو و به داهاتی ناوخۆی خۆی، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه پێویستییه‌كان له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی شاروانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی، بۆ گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی.
به‌پێی هه‌ر سێ فه‌رمانه وه‌زارییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گوژمه‌یه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوشاری سلێمانی ته‌رخانكراوه، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانییه.
پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوشاری سلێمانی، به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قامه‌كانی شار و له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی بۆ قیرتاوكردن له قۆناغه‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م و نۆیه‌م، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له ڕۆنان و دروستكردنی شه‌قامی نوێ له نێون شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له نۆژه‌نكردنه‌وه و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامی ناوشاره‌كان، كه نۆژه‌نكرنه‌وه‌یان یه‌كێكی دیكه‌یه له پلانی كاری شاره‌وانییه‌كان به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی هاتوچۆ و ڕه‌گریكردن له تێكچوونیان.
به‌پێی داتا و ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان، له ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٥، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕی ترلیۆن و نیو ملییار دیناری عێراقی، سێ هه‌زار و دوو سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ری ڕێگه‌وباندا جێبه‌جێكردووه، كه به هۆیانه‌وه هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له بواری ڕێگه‌وباندا.
تێچووی ئه‌و ژماره‌یه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه، چوار ترلیۆن و سێ سه‌د ملیار دیناری عێراقی بووه، كه به كوالێتی به‌رز و شێوه و دیزاینی سه‌رده‌میانه كه‌وتونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی شه‌قامی له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردووه.

