رۆژنامەی ھەولێر

کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو

ئەمرۆ سیشەممە 2025.11.25، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی و چنار سەعد، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و نوێنەر و کونسڵی وڵاتان و ژمارەیەکی دیکەی بەرچاوو لە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی و نەخۆشخانەكان، لەلایەن وەزراەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بەرگری دژە میکرۆب، لەژێر ناونیشانی ” باپێکەوە ڕووبەڕووی بەرگری دژە میکرۆبەکان ببنیەوە ” کۆنفڕانسی بەرگری دژە میکرۆب بەڕێوەچوو و تێیدا باس لە گرینگی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی بەرگری دژە میکرۆب و گرنگی پاکتاوکردنی نەخۆشخانە لە بڵاوبوونەوەی میکرۆب و نەخۆشی کرا .

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی كونفرانسەكە كرد، ئومێدشی خواست ئەو بابەت و پرسانەی لەو كۆنفرانسە پێشكەش دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەكی زانستی گرنگ لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی، كە یەكێكە لەكارە لەپێشینیە و پڕبایەخەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.