چواس خالید – هەولێر
كه‌سانی توشبووی ئۆتیزم كه پێویستییان به ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی تایبه‌ت هه‌یه، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان په‌نجا سه‌نته‌ری تایبه‌تیان كراونه‌ته‌وه و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێ، چه‌ند سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی حكوومی تایبه‌ت به ئۆتیزم له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز دهكرێنەوه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له قه‌زای ڕانییه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به ئۆتیزمی كرده‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێمه ته‌ركیزمان خستووه‌ته سه‌ر ئۆتیزم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان و خێزانه‌كانیان زۆر تایبه‌تترن به‌راورد به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی دیكه.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌كرد، به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا هه‌شت سه‌نته‌ری تایبه‌ت به اۆتیزم له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، كه پێنج دانه‌یان ناحكوومی بوون.
به‌ڵام دوای پێنج ساڵ ژماره‌كه هه‌ڵكشاوه، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان په‌نجا و هه‌شت سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ئۆتیزم هه‌نه، كه یازده دانه‌یان حكوومین و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌تن.
كوێستان محه‌مه‌د، گوتی، “له‌و بواره‌دا ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌تكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ئۆتیزم دابمه‌زرێنن و كاتێك كه ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم زیاد ده‌كات، له‌نێوانیاندا ڕكابه‌ری له‌ڕووی كوالێتی دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆكارێك بۆ دابه‌زاندنی نرخ له وه‌رگرتنی منداڵدا”.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مه‌ڕ نرخی سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به ئۆتیزم هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، كاتێك ئێمه ده‌ستبه‌كار بووین، نرخی یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم، هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م نرخه به‌ته‌واوی دابه‌زیوه.
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی، “به پاڵپشتی ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان چه‌ند سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی حكوومی له قه‌ڵادزێ و سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ و ڕزگاری، له‌گه‌ڵ هه‌ریر و هتد…، داده‌مه‌زرێن”.
سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ئۆتیزم له قه‌زای ڕانییه، پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی ناحكوومیی قازانج نه‌ویسته و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئێستا هه‌شت سه‌نته‌ری دیكه‌ی ناحكوومی ئۆتیزم، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تپێدانیان ته‌واوبكرێ و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌كار بن.
ئۆتیزم كه دۆخی ئاڵۆزی مێشكه و كه‌سانی توشبوو ڕه‌فتار و گوفتاریان نامۆیه، ده‌رده‌سه‌ری زۆر بۆ خۆیان و بۆ خێزان و ده‌وروبه‌ریان هه‌یه، باشتره هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه بخرێنه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ئۆتیزم و تێیدا ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت وه‌ربگرن، كه تێیاندا مێشك باشتر گه‌شه ده‌كات و به مامه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئاساییی ڕاده‌هێندرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هاوشه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن، گرنگی تایبه‌تی به چین به چینی كۆمه‌ڵگه داوه و له‌به‌ر هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، چه‌ندان سه‌نته‌ری تایبه‌ت به خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كانی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش سه‌نته‌ری دیكه‌ی ده‌خاته خزمه‌تیان.

