رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی کرد

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی.

هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکوومەتی فیدراڵ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوون.