ئامادەکاری بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای گەشتوگوزار لە کوردستان دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 9-2-2022، لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی پرۆژەیاساکە، لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری بواری گەشتوگوزار، کۆ دەبێتەوە.

پرۆژەیاسای گەشتوگوزار خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و لە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی لێژنەی شارەوانی و ژمارەیەک وەبەرهێنەری گەشتوگوزاری، ئامادەکاری بۆ ئامادەکردنی راپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاساکە کە لە 21 ماددە پێک دێت، دەکرێت.

لێژنەی شارەوانی بەردەوامە لە وەرگرتنی راوبۆچوونی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە گەشتوگوزار بۆ ئەوەی پێشنیازی وەزارەت و ئەو لایەنانە لە راپۆرتەکەیدا جێگیر بکات.

پەرەپێدان بە کەرتی گەشتوگوزار یەکێک بوو لە بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی ئەوەی گەشتوگوزار ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر