وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر بەزۆرپۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە 

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، فاروق سەعدون بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند، وەزارەت هیچ فەرمان و نوسراوێکی فەرمی نەناردووە بۆ قوتابخانەکان سەبارەت بە بەزۆرپۆشینی حیجاب لەلایەن خوێندکارانی کچەوە”.

فاروق سەعدون گوتیشی: “ئەمە بابەتێكی ئازادی کەسی خوێندکارەکان و خێزانەکانیانە”، ئاماژەی بەوەشدا “بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان خۆیان لەسەر جلوبەرگی فەرمی خوێندکارەکان بڕیار دەدەن، بە مەرجێك گونجاو بێت لەگەڵ خواستی خوێندکارەکان و بەزۆر سەپاندنی تێدا نەبێت”.  

گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی سەپاندنی پۆشینی حیجاب کاری وەزارەتی پەروەردە نییە و مافی ئەوەشیان نییە خویندکاران ناچار بکەن حیجاب لەبەر بکەن یان لایببەن.

ھەواڵی زیاتر