وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتگیریی خۆی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ دەربڕی و داوای لە مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەران و خوێندکاران کرد، لە ماڵپەڕی فیفادا دەنگ بە هاندەرانی یانەی تۆپی پێی زاخۆ بدەن.
ڕۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ، وەک یانەیەکی کوردستانی کە ئێستا بەربژێرن بۆ خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان، بە سوپاسەوە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، لە ماڵپەڕی فەرمیی فیفا دەنگ بدەن بە هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ.
وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەم ڕاگەیەندراوە و لینکەکەی خوارەوە لە گرووپی بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن دابنێن و لەوێشەوە بۆ گرووپەکانی سۆشیال میدیای قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بنێردرێت.
بۆ دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ لێرە کلیک بکە

