رۆژنامەی ھەولێر

ئەیاد عەلاوی، گەیشتە هەولێر

ئەمشەو یەکشەممە 2025.11.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە د.ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و د.سارا ئەیاد عەلاوی، پەرلەمانتاری عێراق کرد.

وابڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.