حكوومه‌تی هه‌رێم چەند پرۆژەیەکی کارەبا لە گەرمیان جێبەجێ دەکات 

کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد و  لە دیدارێکدا باسیان لە کێشە و گرفتەکانی کەرتی کارەبا لە گەرمیان کرد و بۆ ئەو مەبەستە چەند داواکارییەک خرانەڕوو. 
 سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی وەزیری کارەبای کرد بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی کارەبا لە
ناوچەکەیان. 
لەبەرامبەردا وەزیری کارەبا رایگەیاند، ئێمە بەگرنگیەوە لە گەرمیان دەڕوانین و چەند پرۆژەیەکی نوێی کارەبا جێبەجێ دەکەین.
لەوانە  دانانی وێستگەیەکی (١٣٢ KV) لەکەلار لەگەڵ فراوانکردنی وێستگەی (١٣٢ KV) کفری، لەگەڵ راکێشانی کارەبا بۆ سەرجەم گوندەکانی گەرمیان کە تەنها ٢٩ گوندی ماوە لە ئێستادا، هەروەها دانانی چەند وێستگەی موبایل لە ناحیەکانی نەوجول و کۆکس و پێباز.
داواشکرا، کارەبا بۆ ناوچەی پیشەسازی نوێی ناحیەی رزگاری دابینبکرێت.
وەزیری کارەبا ئاشکراشیکرد، وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا لەگەرمیان دادەنرێت  بۆ ئەو مەبەستەش رێکارەکان تەواو بوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر