رۆژنامەی ھەولێر

تارا عەبدوڵا بە 8 كاری شێوەكاری بەشداری لە پیشانگایەكی هونەری

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ماڵپەڕی بەناوبانگی پۆڵەندی (Future Generation Art Prize) باسی خانمە هونەرمەندی كورد تارا عەبدوڵڵا محەمەد شەریف دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو براوەی خەڵاتی تایبەتی هونەری نەوەی داهاتووە بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بەشداری لە پێشانگایەكی گروپی هونەرمەندانی كورد كردووە.

ماڵپەڕەكە نووسیویەتی پیشانگای “ڕووناكی فراوان” كە مانگی رابردوو لە شاری كراكۆڤی پۆڵەندا كرایەوە شوێنی هونەرمەندانی كوردی لە مێژووی هونەری جیهان هەیە. هونەرمەند كوردەكان لە ڕێگەی بەرهەمەكانیانەوە بیریان لە نەریت و كێشەكانی شوێنی لەدایكبوونیان دەكردەوە، بە گەڕان بەدوای بیرۆكەی ئازادیی تاكدا. وەك نەوەكانی میزۆپۆتامیا، میراتی باوباپیرانیان بەرەو پێشەوە برد و، هێنایانە ناو هونەری خۆیانەوە، كولتوورەكەیان بە زیندووی هێشتەوە.
بەرهەمە پێشكەشكراوەكان باسیان لەو بابەتانە دەكرد كە ئەوروپاییەكان ئاشنان و لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگ و ڕیشەی قووڵیان لە واقیعە كوردییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی پرسەكانی نایەكسانی كۆمەڵایەتی، پێشێلكردنی مافەكانی ژنان، شەڕ و گەڕان بەدوای ئازادیدا بوو.
تارا لەم پێشانگایەدا هەشت بەرهەمی پێشكەش كرد كە هەریەكەیان تایبەت بوون بە لایەنێكی جیاوازی ژیانی كورد.
پێشانگاكە تا ٦ی ئەم مانگە لە كۆشكی هونەر لە شاری كراكۆڤی پایتەختی پۆڵەندا نمایش كرا.