بەڕێزان/ سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و دەستەی کارگێڕی ڕۆژنامەی هەولێر
بەبۆنەی (20)مین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و خوێنەرانی ڕۆژنامەکەتان دەکەین و ئومێدی پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەم بۆنەیەدا، دووپاتی دەکەینەوە وەک پارێزگای هەولێر، پاڵپشت و هاوکارى ڕۆژنامەنووسانین بۆ پێشخستنى ڕۆژنامەگەریی كوردی و گەشەپێدانی كولتوور و ڕۆشنبیرى، هيوادارین ئێوەی بەڕێزیش لەو ژینگە و دەرفەتە باشەى کە بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕاگەیاندن لە هەولێری پایتەخت بە تایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی ڕەخساوە، سوود لەو کەشە وەربگرن و لە جێبەجێكردنی ئەرك و كارەكانتاندا سەركەتووبن و بە گیانێكی بەرپرسیارانە و بە باشتر و جوانتر لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی کارەکانتاندا، لە خزمەتی كۆمەڵگە و پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندابن.
کارەکانی ڕۆژنامەکەتان، کە هەڵگری ناوێکی گەور و مەزنی هەولێرە و لە ساڵانی ڕابردوودا خزمەتێکی زۆری بە بواری ڕۆژنامەنووسی و زمان و کەلتووری کوردی و پرسی پێکەوەژیان لە کوردستان کردووە بەرز دەنرخێنین و بە ستایش و پیزانینەوە پیرۆزبایی ئەو یادەتان لێدەکەین و دەخوازین هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر

