شێرکۆ حەبیب
ماوەی چەند ساڵێکە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە دهۆکی ڕەنگین بەڕێوە دەچێت لە لایەن زانکۆی ئەمریکییەوە، بە ئامادە بوونی کەسایەتی وسەرکردایەتی سیاسی و کەسانی ئەکادیمی و ئابووری بوارە جیاوازەکان لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان، بە ئامادەیی سەرۆک بارزانی.
بێگۆمان سازکردنی ئەم جۆرە کۆڕبەندانە گرنگی و بایەخی تایبەتی هەیە سەبارەت بەهەرێم کە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵبەتە سازکردنی ئەم کۆڕبەندە لە کات و ساتێکی هەستیار کە ناوچەکە بەبارودۆخێکی نالەبار دا تێدەپەڕێت، کە گرنگە عێراق و کوردستان بتوانن پێگەی خۆیان بپارێزن لەو ململانێیەی لە ناوچەکە هەیە، لە کاتێک کە کورد فاکتەرێکی گرنگی ناوچەکەیە و ڕۆڵی بەرچاوی لە دابینکردنی ئاشتی و پێکەوە ژیان هەیە لەسەر بنەما و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی و هەر لەو ڕوانگەشەوە پەیامی ئاشتی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی رۆژهەڵات ئاراستەی جیهان کرا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کەوا کوردستان و میللەتەکەی ئاشتیخوازن.
لە میانەی ئەو دوو رۆژە چەند وتار و پانێڵی گرنگ پێشکەش کرا، سەرەڕای ئەوەی بایەخێکی گرنگیاندا بە بارودۆخی ئێستای کوردستان لە ئارامی و تەبایی و سەقامگیری و ئاسایش، هەر ئەو هۆکارانەش وایکردووە کەسانی شارەزا و سیاسەتمەدار و شارەزیان روو لە کوردستان بکەن.
مێپس لە کات و ساتێکدا سازکرا کەوا ناوچەکە بە بارودۆخێکی ترسناکدا تێپەڕ دەبێت هەر ئەو دیوی سنوورەکانی عێراق سوریا و لوبنان و یەمەن و شەڕی غەززە و ئێران و ئیسرائیل ئەگەر سەرجەمیان ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر عێراق نەبێت ئەوا سوریا و جەنگی ئیسرائیل و ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت بەو پێیەی هاوسنووری عێراقن، بۆیە گرنگە عێراق ئەو دەرئەنجامانەی و لێکەوتنەوەی ئەو دوو لایەنە بەگرنگ وەربگرێت و سنوورەکانی بپارێزت و رێگا بە میللیشیەکان نەدات تەشەنە بکات بەڵکو دەبێ کارەکانیان سنور داربکات.
هەروەها دەبێ بایەخ بەگرنگی ئەو گوتارانە بدرێت کە لەو کۆربەندە پێشکەش کرا بۆ چارەسەری قەیرانەکان لە عێراق بەتایبەتی کە سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگایەکی خستە بەردەم لایەنەکانی عێراقی و کوردستانی.
گرنگە کە راسپاردە و بریارەکانی ئەو کۆربەندە بایەخی پێبدرێت و کاری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتێکی ئارام و سەقامگیر ببینرێت.
لە کۆتای دەبێ ئاماژە بەرۆڵی ئەوانە بکەین کە هۆکاری سەرکەوتنی ئەم کۆربەندە جیهانییە بوون کە توانیان لە ماوەی ئەو چەند رۆژە بەشێوازێکی سەردمیانە مامەڵەو رەفتار لەگەڵ میوانەکان بکەن کە ئەمەش میوانداری رەسەنی کوردستانیانی پیشانی بیانیەکان دا.
سوپاس بۆ ئەوانەی سەر پەرشتیار و هۆکاری سەرکەوتنی بوون…

