رۆژنامەی ھەولێر

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)

بەبۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.

ڕۆژنامەی (هەولـــێر)، ڕۆڵ و جێدەستی دیارە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەروەها توانیویەتی لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆی و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و پیشەگەرانە، مامەڵە لەگەڵ کێشە و رووداوەکان بکات و ڕەچاوی بەرژەوەندییە باڵاکان و پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێم بکات.

لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی زیاتری خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی (هەولـــێر) دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین وەکوو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاریی هاووڵاتیان بن.

هەر سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥