رۆژنامەی ھەولێر

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەی هەولێر دەکات

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر:

بەڕێز سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی هەولێر
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (هەولێر)، بەناوی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ڕۆژنامە ئازیزەکەتان دەکەین، هیوای تەمەن درێژی و بەردەوامی بۆ کاروانی پڕ لە بەخشش و خزمەتتان دەخوازین.

ڕۆژنامەی هەولێر، وەک قوتابخانەیەکی ڕەسەنی ڕۆژنامەگەری، هەمیشە مینبەرێکی ڕاستگۆ و پیشەییانە بووە بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی جیاواز و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.

لەم یادە شکۆدارەدا، بە دەرفەتی دەزانین سوپاس و پێزانینی بێپایانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانتان ئاراستە بکەین، لە پای ئەو هاوکارییە بەردەوام و گرنگیدانەی ڕۆژنامەکەتان بە پرسی ئافرەتان. بەتایبەتیش سوپاسگوزارین کە دوو هەفتە جارێک (٤) لاپەڕەی ڕۆژنامەکەتان تەرخان کردووە بۆ بڵاوکراوەی (هێلین)ی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

ئەم هەڵوێستە دۆستانە و بەرپرسانەیەتان، نیشانەی باوەڕبوونی قوڵی ڕۆژنامەی هەولێرە بە تواناکانی ئافرەتان و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ ئەوەی قەڵەم و دەنگی ئافرەتان لە ڕێگەی ئەم مینبەرەوە بگاتە خوێنەران.

دووبارە ساڵیادی ڕۆژنامەی هەولێر پیرۆز بێت و هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن و داهێناندا بن.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
۲٠/۱۱/۲٠۲٥