ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025.11.20، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لوقمان سەعید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی هه‌ولێر و بەریوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژماره‌یه‌كی دیكە لە به‌رپرسان و مامۆستایانی پەروەردەیی و قوتابییان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیی قوتابخانه‌كان له هه‌ولێر، بەبۆنەی یادی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵان به چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری له شانۆگه‌ری و گۆرانی و نمایش كەرنەڤاڵێكی تایبەتی سازكرد، كه بووه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵیی ئاماده‌بووان، به تایبه‌تی مندلانی ئاماده‌بووی چالاكییه‌كه.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی ئەو كەرنەڤاڵە، جەختی لە دابینکردنی تەواوی مافەکانی منداڵان كردەوە، هەروەها ئاشكرای كرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەکات لە پێناو فەراهەمکردنی پەروەردەیەكی تەندروست بۆیان، منداڵان نەوەی دواڕۆژی وڵاتن و زیاتر لە هەر توێژێكی دیکە پێویستیان بە چاودێری هەیە.
جێگەی باسە، 11.20ی ساڵی 1989، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵی راگه‌یاند و له 2ی 9ی ساڵی 1990 وه‌ك رێككه‌وننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ده‌بێت وڵاتان په‌یوه‌ست بن پێیه‌وه.

