رۆژنامەی ھەولێر

فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەی هەولێر دەکات

پیرۆزبایی
بۆ / سەرنووسەرو نووسەران و تەواوی ستافی ڕۆژنامەی هەولێر

بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (هەولێر) لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی ستافی ڕۆژنامەكە پیرۆز بێت. (هەولێر) بە كاروانێكی دوور و درێژی ڕۆژنامەوانیدا تێپەڕ بووە، خزمەتێكی زۆری بواری ڕۆژنامەنووسی و پاراستنی زمان و كەلتووری كوردی و پرسی ئافرەتان و گەنجان و پێكەوەژیان لە ناو كۆمەڵگەی كوردستاندا كردوە، پەیوەندییەكی ئۆرگانیی لەگەڵ خوێنەراندا بەستووە. هەولێر هەمیشە وەك میدیایەكی بەرپرس ڕۆڵی هەبووە لە داكۆكیكردن لە دەستكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، كۆكەرەوەی قەڵەمە جیاوازەكان بووە، بە درێژایی بیست ساڵی ڕابردوو، بووە بە ئەرشیفێكی گرنگی هەمەجۆر ڕووداوەكانی وڵاتمان. بە خۆشحاڵییەوە لە ڕێی (هەولێر)ەوە زۆر جار بیر و ڕای خۆمان بە خوێنەران ڕاگەیاندووە. هیوای گەشەكردن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی