ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه له سووریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پێویستیی یه‌کڕیزیی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه.

