رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی لە مێپس: بەهۆی بڕیارێکی بەغدا 12 ساڵە هیچ فەرمانبەرێک لە کوردستان دانەمەزرێنراوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تایبتەدا، لە پەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 25)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک، ڕایگەیاند “بە بڕیارێکی بەغدا لە ساڵی 2013ـەوە تا ئێستا هیچ فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان دانەمەرزێنراوە، هەموو ئەو ئەوانەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا دامەزراندوومانن، بە شێوەی گرێبەست بوون. لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە خەڵکیم گوت، نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەن. پێویستە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەران دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش هەمان مامەڵە بکرێت. دەمانەوێت دەرفەتی دامەزراندن بۆ گەنجان بڕەخسێنین، حکوومەتیش پێویستی بە دامەزراندن هەیە، چونکە ساڵانە بەشێکی زۆری فەرمانبەران خانەنشنین دەبن، پێویستە ئەو بۆشاییە بە دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ پڕ بکرێنەوە.”