ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
یانەی ماکلارێن پاڵەوانی ئێستای پاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەن، سوپرایزێكی راگەیاند كە تێیدا ئیلا هاکینینی تەمەن 14 ساڵ، کچی میکا هاکینێن کە دوو جار پاڵەوانی جیهان بووە لە فینلاند هاتە ریزی شۆفێرانی یانەكە هاوشانی شۆفێری گەنجی بەریتانی ئیلا ستیڤنز ركابەری دەكەن.
میكا هاكینێن و ئیلا ستیڤنز لەگەڵ ئیلا لۆید کە ئەم وەرزە لە زنجیرەی ئەکادیمیای خانمانی F1 بەشداری کرد و ساڵی داهاتوو بۆ وەرزی دووەم بەردەوام دەبێت، ماکلارێن ساڵی داهاتوو سێ شۆفێری دەبێت بە ناوی ئیلا.
هاکیننی خانمە شۆفێری فنلەندی لە زنجیرەی پاڵەوانانی داهاتووی 2024 لە ئیتاڵیا کاریگەرییەکی بەهێزی دروستکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە پێشبڕکێیەکانی کارتینگ لە سەرانسەری ئەوروپا، بەمەش هاكینێن دەبێتە بچووکترین شۆفێر كە دەتوانێت بێتە نێو بەرنامەی پەرەپێدانی شۆفێری.
باوکی هاكینین، کە نازناوی “فڕینی فڕین”ـی لێنراوە، کە لە ساڵانی 1998 و 1999 دوو نازناوی فۆرمۆلا یەک لەگەڵ کۆمپانیای ماکلارێن بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2001 دوای بەدەستهێنانی 20 سەرکەوتن خانەنشین بووە.
باوکی هاكینین لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ئیلتا سانۆماتی فینلەندی گوتی: “ئێلا شۆفێرێکی پێشبڕکێی بەتوانای لە ڕادەبەدەرە، من تەنها وەک باوکی ئەمە ناڵێم، بەڵکو بە پشتبەستن بە ئەزموونی خۆم وەک شۆفێرێکی پێشووی دیار”.
کۆمپانیای ماکلارێن دووپاتیکردەوە کە شۆفێرە فینلەندییەکە لە ئۆتۆمبێلی تاک کورسیدا پشکنینی بۆ دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵی 2027، تیمەکە ئۆتۆمبێلی دووەم لە ئەکادیمیای فۆرمۆلا وەنی ستیڤنز دەخاتە ڕوو، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆدین مۆتۆرسپۆرتەوە بەڕێوەدەبرێن.
زاک براون بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ماکلارێن لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: “لەکاتێکدا من دان بەوەدا دەنێم کە زیاتر پێویستە بکرێت بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتیی خانمان لە وەرزشی ماتۆڕدا، بەڵام زۆر شانازی بەو پێشکەوتنانە دەکەم کە لەم بوارەدا بەدەستمان هێناوە. هەبوونی سێ شۆفێری گەنجی بەتوانای ژن لە پرۆگرامی پەرەپێدانی شۆفێرانماندا لەڕادەبەدەر جێگەی سەرنجە و ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا لەسەر ڕێڕەوەکە ببینم”.

