رۆژنامەی ھەولێر

ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزترین لووتکەی وڵاتی چیای ئەسیوپیا

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

شاخەوانێکی دیاری هەرێمی کوردستان پاش شەش کاتژمێر هەڵزنین و سەرکەوتن بەسەر چیای (ڕاس داشین) توانیی ئاڵای کوردستان لەسەر بەرترین لوتکە چیای ئیسوپیا بەرز بکاتەوە.

محەمەد باوەکر، شاخەوانی دیاری هەرێمی کوردستان و ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ، لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانیی فرەنەتەوەدا توانییان بەسەر لوتکە چیای (ڕاس داشین) سەر بکەون و ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو لووتکە چیایە بەرز کردەوە.
محەمەد باوەکر، دانیشتووی شاری هەولێرە، ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانیی “هەڵۆی پایتەخت”ـە، شاخەوانێکی دیاری کوردستانە و چەندین چالاكیی شاخەوانی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە.
جێی باسە لوتکەی ڕاس داشین، بەرزترین لووتکەیە لە زنجیرە چیای سیمین لە باکووری ئەسیوپیا، بەرزی لووتکەکە، چوار هەزار و 543 مەترە (4،543 م) و بە شەشەم لووتکە هەرە بەرزی کیشوەری ئەفریقاش دادەنرێت.
ئەڵبەت ئەم سەرکەوتنە نیشانەی ئارەزوو و توانای شاخەوانانی کوردە بۆ شاخەوانی و بەرزکردنەوە و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر لووتکە بەرزە جیهانییەکانیش وەک پەیامێکی ناساندن و خۆشەویستی نیشتمان لێک دەدرێتەوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی کورد و ناساندنی ئاڵاکە بە جیهان، لە پاڵ ئاڵا و نیشانەکانی دیکەی نەتەوە جیاوازەکاندا.