رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.