سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانى كرد

سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر هیواخواستنی بۆ چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 
رۆژی سێشەممە 08-02-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا تویتێکی کرد و رایگەیاند، “دەمەوێت سوپاسگوزاریی خۆم دەربڕم بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەم لەڕێگەی تەلەفۆنکردن و سۆشیاڵ میدیاوە”. 

رۆژی 05-02-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، خۆی و هاوژینەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 رۆژی 06-02-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تویتێکی کرد و ئومێدی چاکبوونەوەی بۆ هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغان خواست.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئومێدی چاکبوونەوەی بەپەلەشی بۆ هەموو ئەو کەسانە خواست کە تووشی کۆرۆنا بوون.

ھەواڵی زیاتر