ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی یەکەی 80 دەرچووە و بەناوی “فەرماندەی دەڤەری یەک” دەخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرماندەی دەڤەری یەک” لە شەش فیرقەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە پێکدێت و لەم نزیکانەدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
هەڵوەشاندنەوەی یەکەی80 لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
سەرچاوەکە گوتیشی: بڕیارە سبەی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەمەریکا کۆبوونەوەیەک بکەن هەر سەبارەت بە هەماهەنگی و پشتیوانە لۆجستییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە.

