رۆژنامەی ھەولێر

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت

ڕۆژی دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەم، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: بەهۆی درووستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، بەڵام لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان زێت هیچ کێشەی نییە. هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاشیگەیاند: هاووڵاتییان لە کردنەوەی دەروازەکە ئاگادار دەکەینەوە