رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى شێوەکارى تایبەتى بۆ هونەرمەند”دلێر محەمەد شەریف” لە ژێرناونیشانى “تارمایی” کردەوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکانى، وێڕای دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.