ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی دامەزراندنی چەند کەسێک ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و لە میانەدا ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا هیچ دامەزراندنێکی نوێ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هیچ کەسێک نییە.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:-

یەکەم ” لەئێستادا ھیچ دامەزراندنێکی نوێ لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆھیچ کەسێک نیە.

دووەم ” ئەوەی کە ھەیە ( گرێبەستە) بەکاتی لە( جێگادانان ) ئەویش بەھۆی وازھێنان یان دابرانی کارمەندێکی گرێبەستەوە دەبێت بەھەمان بروانامە، ئەو دوو بەڕێزەی ناویان ھێنراوە لەجێگای دووکەس دانراون کە بەویستی خۆیان وازیان ھێناوە، بە پێی مەرج و رێنمایی گرێبەستیان بۆ کراوە.

سێ یەم ” ئەم لەجێگادانانەی کارمەندی گرێبەست، بەپێ پێویست بەشێوەی کاتی لەھەموو وەزارەتەکان بەردەوام پەیرەو دەکرێت، بۆ بەرچاو روونی لە ماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا (شەست) حالەتی لە جێگادانان لە وەزارەتمان کراوە ، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بەپێی رێنماییە کارگێریەکان .

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی 
٨شوباتی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر