فەیسەڵ کەورینی
دەڵێـــــــم بـڕۆم
دەسـتی شـەپـۆڵ لە ڕووبار بگرم و
پێـی بڵێــــــم
گـەر لـەم ســـــەفــەرەدا
نەگەڕامــەوە
کفنی ئێـوارەیـــەکی درەنــگانـەم
بـۆببـڕە
لـە تـەنشـــــــــــــت مـردنی مـن
دامـەنیـشـــە
خـۆت مـەکـە بــە هـاوڕێی
ئـەم وەغـەرەم
دەردەدڵی ســـوێت مـەخـە
پـێـک و
لـە هیوای بێدارێك بپرســــــە
بـۆچی
ئـەم شــــــاعیرە دڵشـــــکاوە
بـووخچەی
هـەنـاســـەیەکی ســــــــــــاردی
لە کـۆڵـە
بـەدووای خۆیدا ئـاو دەڕێژێ و
چاوی ماڵئاوای ماچ دەکات
نـازانـــم ئەم شاعیرە
لـە هەنـاوی چ بێسـتانێــك
لـە بـڕکی خـۆی بـوویتــــەوە
کێ دەینــــاسـێ
فرمێســـکی کام شـــیعری
چاو پـڕ لـە گـریـانی خـواردۆتــەوە
تـۆبڵێی لێوەکانی
لـە چ مـەڕاقێـــك گەســـــتبێ
ئـاخۆ
لـە چـاوی چ ژنــــە حـەیـرانێــــك
عـیشقێکی نـادیـارە

