دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی هەولێری دانا كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان گەورەترین پڕۆژەیە و لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 200 دۆنم زەوی دروست دەكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هەولێر.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانه و گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ژینگه‌ییه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هه‌ولێر له‌مێژه گرفتی ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، دوو كه‌ندی سرووشتی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رچه‌یه‌ك كه ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێریان تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و چه‌ندین كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و نێگه‌تیڤی دوورمه‌ودای هه‌یه و تاوه‌كو ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شاهێدحاڵی ئه‌وه‌ین كه به ئاماده‌بوونی بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و گرفته له‌مێژینه‌یه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر گوتی: ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 318 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆیه و له چوار ده‌روازه‌وه له گوندی تووڕه‌ق به‌ره‌و گوندی عاره‌ب كه‌ند ده‌ڕوات، دیزاینی ئاماده‌كراو بۆ وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئاماده‌یه و به‌سه‌ر هه‌شت فه‌یسدا دابه‌شكراوه، ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی حه‌وت فه‌یسیان له‌لایه‌ن جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت و قه‌باره‌ی 266 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ له ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ر ده‌كات و له ماوه‌ی ساڵێك و نیودا كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێت و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاریی كۆمپانیای ئاوزان كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

