ئه‌مڕۆ سێشه‌م پارێزگای هه‌ولێر و كونسوڵی ئیماڕات له خانه‌ی به‌سه‌ڵاچووانی هه‌ولێر دیاری و پێداویستی تایبه‌تیان به‌سه‌ر به‌سه‌ڵاچووان دابه‌ش كرد.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەحمەد ئەلزاهرى کونسوڵى گشتیى ئیمارات لە هەولێر، سەردانى خانەی بەساڵاچووانى هەولێریان کرد و دیارى و پێداویستى تایبەتییان بەسەر بەساڵاچووانى خانەکە دابەش کرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە سەردانەکەدا پارێزگارى هەولێر دیارى و پێداویستى و جل و بەرگی بەسەر بەساڵاچووان و کارمەند و فەرمانبەرانى خانەکە دابەش کرد، کە لەلایەن مانگی سووری ئیماراتی بە هەماهەنگى EJCC/ پارێزگای هەولێر بۆیان ئامادەکرابوو.
پاشان پارێزگارى هەولێر وێڕای دەستخۆشى بۆ ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستاف و دەستەی کارگێڕی خانەی ناوبرا لەجێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لە کەم و کوڕیی و پێداویستییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی بەساڵاچووان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە.