ڕۆژی سێشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماریێ پارێت بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران.