رۆژنامەی ھەولێر

هۆشیار زێباری: پێویستە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند؛ پارتی سەرکەوتنێکی نایابی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە دەست هێناوە. جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە داهاتوودا بۆ دەنگدەرانی زیاتر دادپەروەرانەتر بێت.

هۆشیار زێباری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: پارتی تا ئێستا سەرکەوتنێکی زۆر نایابی لە هەڵبژاردنی عێراق 2025 بە دەست هێناوە، بە هۆی ئەوەی یەک ملیۆن دەنگی تێپەڕاندووە.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی پارتی، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بۆ دەنگدەرانی زیاتر دادپەروەرانەتر بێت.