سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ـی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامێکدا، کە ئاراستەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکوومەت و گەلی تورکیا کرد.

