هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مستەفا کازمی: بە هەماهەنگی ئاسایشی خۆراک بەدیدێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بە بیابانبوون و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی ئاو پێویستە ستراتیژییەتی نوێ دابڕێژێرێت. روونیشی کردەوە “بە هاوکاری هەماهەنگی دەتوانین ئاسایشی خۆراک دابین بکەین”.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی هەرێمی لەگەڵ رێکخراوی فاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی “ئێستا جیهان بە گشتی رووبەڕووی ئاڵنگاری وشکبوون و بە بیابوون و گۆڕانکاری کەشوهەوا دەبێتەوە، کە ئەو جۆرە ئاڵنگارییەش قەیرانەکانی سەر عێراق دوو هێندە دەکات، بەهۆی نەبوونی نوێبوونەوەش لە سیستمی کشتوکاڵی ئاودێری بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو، لە ئەنجامی شەڕی چەند ساڵە و گەندەڵی قەیرانەکانی بۆ سەر عێراقی چەند هێندە کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دۆزینەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان دەکەن، هەروەها رێوشوێنی ستراتیژی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بە بیابانبوون دۆزینەوەی ستراتیژییەتی نوێ بۆ قەیرانی ئاو دەدۆزنەوە.