رۆژنامەی ھەولێر

ڕێبەر ئەحمەد: داواکارم هاووڵاتییان نوێنەری ڕاستەقینەیان هەڵبژێرن

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە دەنگدەران کرد، بچنە بنکەکانی دەنگدان مافی یاسایی و دەستووری خۆیان جێبەجێ بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.

ڕێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی لە بنکەیەکی پیرمام دەنگیدا و گوتی: داواکارم لە هاووڵاتییان هەموویان بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن، ئەوانەی جێگەی باوەڕو متمانەن کە لە بەغدا هەم خیانەت لە دەنگدەران ناکەن، هەم بتوانن داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییان بکەن، بۆ ئەوەی لە بەغدا نوێنەرێکی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بن.